بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆبوونەوە تایبەت بە 34هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە
(0) /
یەکەم کۆبوونەوە تایبەت بە 34هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پارێزگای هەڵەبجە ڕگەیاند، بە سەرپەرشتی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە و قائیمقامی هەڵەبجە دووکۆبوونەوەی جیا لەسەر 34هەمین ساڵیادی کیمبارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوون.
لەکۆبوونەوەێ یەکەمدا پارێزگاری هەڵەبجەلەدیوانی پارێزگا لەگەڵ بەڕێوبەرەگشتیەکان کۆبوویەوە و تێیدا باس لە پلانی 16/3کرا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەو ساڵیادە گفتوگۆیی لەسەر کرا.
دواتر لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە پارێزگاری هەڵەبجە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی جینۆساید و کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوویەوە و گفتوگۆیان لەسەر ساڵیادەکە ئەنجامدا .
ساڵانە و لە 16/3وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی هەڵەبجە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکاتەوە و پێشوەختە کۆبوونەوە و پلانی ساڵیادەکە دادەنرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: