کونسوڵی ئەڵمانیا سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
/
کردستان
/
زایەڵە
ئەڵمانیا
ئەنفال
سەرپەر شتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند ، لە سەردانەکەیدا، کلێمنس سێمنتەر کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لەهەریم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێمان باشبووە سەردانی ئیدارەی گەرمیان بکەین و ناوچە جیاجیاکانی بەسەربکەینەوە و زانیاریمان لەسەری هەبێت، کە وەک دەزانین ئەم ناوچەیە لە رابردوودا، بەر شاڵاوەکانی ئەنفال کەوتووە و هاوڵاتیانی جینۆساید کراون.
ووتیشی، ووڵاتەکەمان بە گرنگیەوە لە هەرێمی کوردستان بەگشتی دەڕوانێت و هاوکار و پشتیوان دەبین بۆ بونیاتنان لەرووی وەبەرهێنان و ئاوەدانی و ژینگە و سەربازی.
دواتر، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ئیدارەی گەرمیان ناوچەیەکی گرنگ و فراوانی هەرێمی کوردستانە، لە ساڵی ٢٠٠٦ وە بوەتە ئیدارەی سەربەخۆ و هاوشێوەی پارێزگاکانی تر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ناوچەکە هاوسنورە لەگەڵ پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق و بەشێک لەسنورەکەی دەکەوێتە ناوچە دابڕێنراوەکانەوە، لەپرۆسەی ئەنفالدا گەروەترین قوربانی داوە و لەشەڕی داعشدا سەنگەری بەرگری بووە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، گەرمیان لەرووی وەبەرهێنانەوە گەشەی باشی کردووە و لەرووی کشتوکاڵ و سەرچاوەی ئاو و شوێنەوارەوە ناوچەکە دەوڵەمەندە و لەرووی ئیدارییەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی تری تێدایە.
راشیگەیاند، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سوپاسی رێکخراوەکانی ئەڵمانیا بەگشتی و رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بە تایبەتی دەکەین کە لە رابردوودا کاری باشیان کردووە لەسنوری ئیدارەی گەرمیان.
دواتر لەلایەن ئامادەوانی دیدارەکە کە خۆی دەبینیەوە لە سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامەکانی قەزای کەلار و قەزای کفری و دیوانی ئیدارە و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی شارەوانیەکان و کاروباری شەهیدان و رۆشنبیری و لاوان و سەرۆکی شارەوانی کەلار و بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان و کۆچ و کۆچەبەران و راگری کۆلێژی تەکنیکی، گفتوگۆ لەسەر سێکتەرەجیاجیاکان کرا.
دواتر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا باسی لەسەردانەکەی بۆ گەرمیان کرد.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: