گردبونەوەی ناڕەزایی لەماوەت دژی دابەشنەکردنی نەوت بەڕێوەدەچێت

(0) / / اجتماعی / كۆمەڵایەتی


Jan 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی کەمبونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی و دابەشنەکردنی نەوت لەقەزاکەیاندا، ئەمڕۆ دوشەممە بەشێک لەهاوڵاتیانی قەزای ماوەت گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

 بەپێی هەواڵی زایڵە، كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامی قەزای ماوه‌ت رایگه‌یاند، ماوەی چەند رۆژێکە دۆخی کارەبای نیشتیمانی لەسنورەکەدا بەرێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە، سەرەڕای ئەوەی لەساڵی 2017ەوە "جۆزەی 16 ئەمپێری" بۆ سەرجەم ماڵەکانی قەزاکە بەستراوە و بڕیاربو بەبەردەوامی 20 کاتژمێر کارەبا بدرێت، بەڵام لەئێستادا رێژەکە بۆ 10 کاتژمێر کارەبا لەرۆژێکدا کەمیکردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سنورەکەیان ناوچەیەکی ساردە و ئەمساڵیش نەوت دابەشنەکراوە و مۆلیدەی ئەهلیش لەقەزاکەدا بونیان نیە، بۆیە ئەمڕۆ بەشێک لەهاوڵاتیانی ماوەت لەبەردەم بنکەی کارەبا کۆبونەتەوە و "رێگەیان گرتوە و نەیانهێشتوە فەرمانگەکان بکرێنەوە و قائیمقام و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان بچنەسەر کارەکانیان".

قائیمقامی قەزای ماوه‌ت ئەوەشی خستەڕو، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بەو رێژەیە بۆ ئەم ورزە "زۆر خراپە، چونکە خەڵک جۆزەشی بەستوە لەگەڵ ئەوەشدا کارەباکە زۆر کەمیکردوە".