بەربژێرەکانی کورتە فیلم و بەڵگە فیلمەکانی چلەمین خولی فێستیڤاڵی فەجر ڕاگەیەندرا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە فەجر فیلم ئێران


Feb 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

 بەربژێرەکانی دوو بەشی کورتە فیلمی چیرۆکی و بەڵگە فیلمی درێژی چلەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر ڕاگەیەندران.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر، دانیشتنی کۆبەندی ناوبژیوانی فیلمەکانی بەشی بەڵگە فیلم، کورتە فیلمی چلەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر لە نووسینگەی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر بەڕێوە چوو.
 محەمەد تەهامی نەژاد، مورتەزا شەعبانی، ئەحمەد زابتی جەهرومی، محەمەد ڕەزا عەباسیان و محەمەد عەلی فارسی ناوبژیوانانی بەڵگە فیلمەکان و دانش ئیقباشاوی، حامد جەعفەری و ئەحمەد ڕەزا موعتەمێدی ناوبژیوانانی کورتە فیلمەکانن.
 بەربژیوانانی ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە لە دووبەش بەم شێوەی خوارەە ڕاگەیەنران.
 کورتە فیلمە چیرۆکییەکان:
 ١- «ارفاق» دەرهێنەر: ڕەزا نەجاتی، ئامادەکار: سولماز وەزیر زادە
٢-  «گذشتە» دەرهێنەر: حەمید محەمەدی، ئامادەکار: حەمید محەمەدی و ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای دیکۆمێنتاری و ئەزموونی
٣-  «ویار» دەرهێنەر و ئامادەکار: حورا تەباتەبایی
  بەڵگە فیلمەکان:
۱-  «احتضار » دەرهێنەر: حوجەت تاهێری، ئامادەکار: حوجەت تاهێری و عەبدولخالق تاهێری
٢-  «دبستان پارسی » دەرهێنەر و ئامادەکار: حەسەن نەقاشی
٣-  «سرباز شمارە صفر »، دەرهێنەر و ئامادەکار: محەمەد سەلیمی ڕاد
چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر لە ۱تا ۱۱ی فێبرییە لە دوو بەشی کێبڕکێیی و کەلتووری لە بەڕێوەبەری مەسعوود نەقاش زادە بەڕێوە دەچێت.