تۆمەتبارێک پێش دەستگیرکردنى لەباڵەخانەیەکەوە خۆى فڕێدایە خوارەوە
(0) /
پۆلیسى زاخۆ رایگەیاند، تۆمەتبارێک دواى دەرکردنى بڕیارى دەستگیرکردنى لە باڵەخانەیەکەوە خۆى فڕێداوەتە خوارەوە و گیانى لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە راگەیەنراوێکى پۆلیسی زاخۆ؛ تۆمەتبارێک بەناوى (ھ.م.ھ) تەمەن ٤٥ ساڵ کاتژمێر ١٠ى چوارشەممەشەو لە باڵەخانەیەکەوە خۆى فڕێداوەتە خوارەوە و کەوتووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک و برینداربووە، دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کەسە دواى ئەوەى زانیویەتى بەپێی ماددەى ٤٥٦ لەلایەن دادگاوە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکراوە و پۆلیس ویستویەتى دەستگیرى بکات، خۆى فڕێداوەتە خوارەوە.
تێبينيێك بنێرە: