دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران
(0) /
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باریان دزیبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە لە دوای ئەوەی ژمارەیەک ھاوڵاتی لەبنکەی پۆلیسی وارماوا سکاڵایان تۆمار کرد کە ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باریان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی وارماواوە دەستگیربکرێن.
دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان و پشکنینی شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باردا.
ھەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: