سەرۆک کۆماری ئێران: قەت هیوامان بە ڤیەننا و نیۆیۆرک نەبووە

(0) / / ایران / زایەڵە ڕەئیسی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تاران ڤییەنا نیۆیۆرک


Feb 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر سەربەخۆیی وڵاتەکەی لە هەموو بوارەکاندا کردەوە و ڕاشیگەیاند " قەت هیچ هیوایێکمان بە ڤیەنناو نیۆیۆرک نەبووە."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ، پێش خوتبەکانی نوێژی هەینی وتارێکی پێشکەش و جەختی لەسەر سەربەخۆیی و دەستکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی لە چل و سێهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕش کردەوە.
ناوبراو باسی لە سیاسەتی دەرەوە کرد و وتی: پێوەندییەکانمان لە سیاسەتی دەرەوە هاوسەنگ بووە، ڕوانین بۆ ڕۆژئاوا، وڵاتی ناوهاوسەنگ کردبوو. دەبێ ڕوانینێکی تایبەت بۆ وڵاتانی دراوسێ هەبێت. هیوامان بە خودایە و قەت هیوامان بە ڤیەننا و نیۆیۆرک نییە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە بە داهاتووی وڵات زۆر گەشبینە و وتیشی: ئەمڕۆکە لە سەربەخۆیی سیاسی ڕێگای دوور و درێژمان بڕیوە، هەمووان لە ئاستی جیهان دەزانن کە سەربەخۆترین وڵات ئێرانە، ئەو وڵاتەی کە ئەکتەری یەکەم لە ئاستی ناوچەیە و نە هەژموون قبووڵ دەکات و نە زوڵم دەکات.