«ڕەزا نەجاتی» سیمورغی کورتە فیلمی چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی «فەجر» بە دەست هێنا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ڕەزا نەجاتی فیلم


Feb 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

 سیمورغی بلوورینی باشترین کورتە ڤیلمی چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی «فەجر» پێشکەشی «ڕەزا نەجاتی کرا»ْ
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سیمورغی بلوورینی باشترین کورتە فیلمی چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر درایە کورتە فیلمی «ارفاق» لە دەرهێنانی ڕەزا نەجاتی و ئامادەکاری سوولماز وەزیر زادە.
 ڕەزا نەجاتی پاش وەرگرتنی ئەم خەڵاتە وتی: ئەم خەڵاتە پێشکەش بە خێزان و بنەماڵەم دەکەم کە هەموو شتێکی منن. سپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە لە بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەدا یارمەتییان دام. من لەمنداڵییەوە پرۆڤەی ئەوە دەکەم کە لە پشت ئەم تریبۆنەوە چ بڵێم کە لەم کاتەدا لە بیرم کرد.
 هیوادارم لە فیلمە درێژەکەم دا ئاگاداری ئەوە بم کە خەریکم چی پێشکەشی چاو و گوێی بەردەنگەکانم دەکەم.
دانش ئیقباشاوی، حامد جەعفەری و ئەحمەد ڕەزا موعتەمێدی ئەندامانی لێژنەی هەڵبژێر و هەڵسەنگێنەرانی بەشی کورتە فیلمی ئەم فێستیڤاڵە بوون