پەرلەمانتارێک: حکومەت لە باشترین دۆخی داراییە و پێویستە مووچەی کارمەندانی ژینگەپارێز خەرج بکەن

(0) / / گفتگو / زایەڵە ژینگەپارێز عومەور گوڵپی


Feb 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: حکومەت و دەسەڵات لە باشترین دۆخی داراییدان، هیچ پاساوێکیان نیە بۆبەردەوامی ئەم پێشێلکارییانە، بۆیە پێویستە لە زووترین کاتدا ئەرکەکانیان بەرانبەر کۆمپانیاکان جێبەجێ بکەن و مووچەی کارمەندانی ژینگە پارێز خەرج بکەن.
عومەور گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند  هاووڵاتی ئامادەیە بە ٣٠٠ تا ٣٥٠ هەزار دینار بە سەرماو گەرما، ڕۆژانە هەشت سەعات وەک ژینگە پارێز کار بکات‌‌ و کۆڵان‌ و شەقامی‌ شارو وڵاتەکەی‌ پاک بکاتەوە، لە بری‌ پاراستن‌ و چاودێری‌ مافەکانی‌ لەلایەن حکومەتەوە، بەڵام بەهۆی‌ کەمتەرخەمی‌ حکومەت خۆیەوە زیاتر لە دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە بە پێی‌ پرسیارو بەدواداچون‌و چاوپێکەوتنی‌ تایبەتەوە، زۆرینەی‌ ئەو هاووڵاتیانەی‌ ئامادەن ئەو کارە بکەن لە دۆخێکی‌ سەختی‌ ژیاندان، هیچ سەرچاوەیەکی‌ داهات و بژێویان نییە، ئەرکی‌ بەخێوکردنی‌ ماڵ‌و منداڵیان لە ئەستۆیە، ئەگەرنا ئەو کارە سەختە بەو پارە کەمە ئەستەمە قبوڵ بکرێت .
وتیشی، حکومەت و دەسەڵات لە باشترین دۆخی داراییدان، هیچ پاساوێکیان نیە بۆبەردەوامی ئەم پێشێلکارییانە، بۆیە پێویستە لە زووترین کاتدا ئەرکەکانیان بەرانبەر کۆمپانیاکان جێبەجێ بکەن و مووچەی کارمەندانی ژینگە پارێز خەرج بکەن بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین کە هێندێکیان دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووەو ئێواران بە گیرفانی خاڵی دەچنەوە ناو ماڵ و منداڵیان.
ڕونیشیکردەو، لەگەڵ بەڕێزان لە لیژنەی‌ کارو کاروباری‌ کۆمەڵایەتی‌‌و مافی‌ مرۆڤ هەوڵ دەدەین فشار بکەین بۆ ئەوەی‌ مووچەی‌ ژینگەپارێزان لە نزیکترین کاتدا خەرج بکرێت‌و لەوە زیاتر حکومەت‌و دەسەڵات بێباک نەبن بەرانبەر ژیان‌و قوتی‌ خێزانی‌ کرێکارانی‌ کەرتی‌ تایبەت، بەتایبەت ژینگە پارێزان.
کامەران کەریم