کۆنترۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە مەقەڕەکانی سوپای پاسداران لە کرماشان

(0) / / ایران / زایەڵە سوپای پاسداران کرماشان کوردستان سوپای نەبی ئەکرەم


Feb 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئاگر لە یەکێک لە مەقەڕەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پارێزگای کرماشان کۆنترۆڵ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پێوەندییە گشتییەکانی سوپای نەبی ئەکرەم (د.خ)ی سوپای کرماشان ڕایگەیاند یەکێک لە مەقەڕەکانی سوپا لە پارێزگا ئاگری گرتووە.

پێوەندییە گشتییەکانی سوپای نەبی ئەکرەم (د.خ) لە پارێزگای کرماشان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد: لە کاژێرەکانی سەرەتایی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (دوشەممە) لە شوێنی هەڵگرتنی ڕۆنی مەکینە و مادەی هەستیار بە ئاگر لە یەکێک لە مەقەڕەکانی پارێزگای کرماشان، ئاگر کەوتەوە کە بە هەوڵی کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە و هێزەکانی فریاکەوتن لە شوێنەکە، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.

هەروەها هاتووە کە لەم ڕووداوەدا کەس گیانی لەدەستنەداوە و بریندارنەبووە و هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەکە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.