سه‌فین دزه‌یی: هه‌رێمی كوردستان خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وحه‌ هه‌بێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی دەوحە سەفین دزەیی قەتەر


Feb 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ئاماژە بەوەی کە سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ فه‌رمییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ ده‌وحه‌ ده‌ستپێده‌كات، جەختی کرد؛ هه‌رێمی كوردستان خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وحه‌ هه‌بێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکومه‌ت گەیشتە قەتەر و لەلایەن سوڵتان بن سەعد، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی قەتەر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە پێشوازی لێکرا.

سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ بووه‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فراوانتر بكات، به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ولاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو.

سه‌فین دزه‌یی راشیگه‌یاند، سبه‌ی به‌ فه‌رمی دانیشتنه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای قه‌ته‌ر ده‌ست پێده‌كات.

دزه‌یی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، قه‌ته‌ر یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كاریگه‌ری ئابووری به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، نه‌ك ته‌نیا له‌ كه‌نداو، به‌ڵكو توانیوویه‌تی له‌ توركیاش جێ په‌نجه‌ی دیار بێت، هه‌رێمی كوردستان خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وحه‌ هه‌بێت.

دزه‌یی گوتی: ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ دروستبووه‌، هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌ ناوه‌ندێكی ئابووری بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی عێراق.