1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / کردستان / زایەڵە چیک هەڵەبجە ئازاد تۆفێق


Feb 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە ئازاد تۆفیق پارێزگای هەڵەبجە پێشوازی کرد لە کاڕڵ کۆرتانیک کونسوڵی نوێی چیک لە هەرێمی کورستان .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەروەها هاتووە: لە دەستپێکی سەردانەکەیدا کونسوڵی نوێی چیک تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر گڵکۆی شەهیدان  دانا و بەشەجیاوازەکانی مۆنۆمێنتەکەی بەسەرکردەوە
دواتر لە دیوانی پارێزگا پارێزگاری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی جێگرانی پارێزگار بەناوی ئیدارەی هەڵەبجەوە بەخێرهاتنی کرد و ڕۆڵی کونسوڵگەی چیکی لە پەیوەندی و هەماهەنگیان لەگەڵ ئیدارەی هەڵەبجە بەرزنرخاند .
لای خۆشیەوە کاڕڵ کۆرتانیک ڕایگەیاند تاوانی هەڵەبجە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا نابێت دووبارە بێتەوە و پشتیوانی کۆماری چیکی بۆ ئیدارەی هەڵەبجە دووپاتکردەوە .
کامەران کەریم