وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەوە ئەڵمانیا بەڕێکەوت

(0) / / ایران / زایەڵە میونشن ئەڵمانیا ئێران کۆماری ئیسلامی


Feb 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەشداریی لە 58ـه‌مین كۆنگره‌ی میونشن پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (هەینی) بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەشداریی لە 58ـه‌مین كۆنگره‌ی میونشن پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (هەینی) تارانی بەرەو ئەڵمانیا بەجێهێشت.

ئەمڕۆ هه‌ینی، 18ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، 58ـمین كۆنفراسی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ ئاماده‌بوونی 500 میوان و 1300 رۆژنامه‌نووس ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.