دیداری سەرۆکی پارکی زانست و تەکنۆلۆجیای هەمەدان لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی + وێنە
/
کردستان
/
زایەڵە
سلێمانی
پارکی زانست
هەمەدان
پۆلیتەکنیکی سلێمانی
د.محەمەد حەسەن مورادی سەرۆکی پارک (ناوەندی) زانست و تەکنۆلۆجیای هەمەدان کە بە گەشتێک لە سلێمانیە پێنجشەمە بەرواری 17ی شوباتی 2022ی زاینی لەگەڵ د.ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دیدار و گفتوگۆی کرد.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، لەم دیدارەدا بە ئامادەبوونی مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و کۆمەڵێک مامۆستایان و سەرۆک بەشەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەربارەی زەمینەکانی هاوکاریە زانستی و تەکنۆلۆجیەکانی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پارکی زانست و تەکنۆلۆجیای هەمەدان باس و خواستیان کرد.
لە درێژەی بەرنامەی گەشتەکەیدا د.مورادی سمینارێکی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیک بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و خویندکارانی ئەو زانکۆیە پێشکەش کرد و بابەتێکی بە ناونیشانی "زانست و تەکنۆلۆجیا لە ئیکۆسیستەمی داهێنکارانە" پێشکەش کرد و باسی لە پێکهاتە و کاری پارکە زانستی و تەکنۆلۆجیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە تێیدا ئەو وڵاتە پشتگیری لە کۆمپانیاکانی دانش بونیان و پرۆژە داهێنکارەکان دەکات.
لە کۆتایی سمینارەکەدا وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.
تێبينيێك بنێرە: