ڕئیسی بە ماکرۆنی ڕاگەیاند؛ دوو مەرجی سەرەکی ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی

(0) / / ایران / زایەڵە ئەتۆمی ڕەئیسی ماکرۆن ئێران


Feb 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆیێکی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی هەڵگرتنی گەمارۆکان و پێدانی دەستەبەریی بە ئێران لەمەڕ نەگەڕانەوە بۆ گەمارۆکان و نەچوونەدەرەوە لە ڕێککەوتنی، بە دوو پێش مەرجی سەرەکی تاران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە ڤیەننا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆیێکی تەلەفوونی لەگەڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن هاوتا فەڕەنسییەکەی، دوایین گۆڕانکارییەکان هاوپێوەند بە دانوستانەکانی ڤیەننا بەمەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی خستە بەر باس و گفتوگۆ.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لەم گفتوگۆیەی لەگەڵ مەکرۆن کە ئەمڕۆ (شەممە) ئەنجام درا ئاماژەی بەوە دا کە وەفدی دانوستانکاری ئێرانی بە شێوەیێکی جدی دانوستانەکان دەبەنە پێشەوە و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی دانوستانەکاندا پێشنیاری سازێنەری پێشکەش کرد و پێشنیاری لایەنی بەرانبەری بە پێودانگی بەرژەوەندیی گەلی ئێران هەڵسەنگاندووە.

وتیشی: وەفدی ئێرانی بەردەوام ڕایگەیاندووە پێشوازیی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە دەستەبەریی مافەکانی گەلی ئێران بکات.

ڕاشیگەیاند: گوشار و هەندێ ئیدیعای سیاسی بە ئامانجی هێشتنەوەی گوشار لە سەر گەلی ئێران هاتۆتە ئاراوە کە ئاسۆی گەیشتن بە ڕێککەوتنی لێڵ کردووە.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە هەر چەشنە ڕێککەوتنێک لە ڤیەننا دەبێ هەڵگرتنی گەمارۆ و پێدانی دەستەبەریی دڵنیاکەرەوەی لەگەڵ بێت.

لە بەرانبەردا سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئاماژەی بە پێشکەوتنەکان لە دانوستانەکانی ڤیەننا کرد و هیوای ئەوەی خواست لە زووترین کاتدا دانوستانەکان بگەنە ئەنجام.