دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران لە زانکۆی سلێمانی دەستپێدەکات
/
کردستان
/
زایەڵە
موچە
دەرماڵە
خوێندکار
سلێمانی
ئەمڕۆ لە زانکۆی سلێمانی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەستپێدەکات.
بەپێێ ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئەمرۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران تەواو بووە و ئەمڕۆ دابەشکردنی دەستپێدەکات.
دکتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی سەبارەت بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ بۆ ئێستانیوز، وتی: ئەمڕۆ لە زانکۆی سلێمانی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەستپێدەکات.
شەوی ڕابردوو نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، لەسەر دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران و خهرجنهكردنى پاڵپشتیی دارایی حکومەت بۆ خوێندكاران لە پەیوەندیی بەردەوامدان و ھەموو ھەوڵێکیان خستووەتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی و بەڵێنیشی بە خوێندکاران دا کە لەماوەی سێ رۆژی داھاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشکرایکرد، ئەگەر تاوەكو ئەم چەند ڕۆژە ئەم گرفتە چارەسەر نەكرا بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆی پشتیوانی لە خوێندكاران دەكات بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەكانیان بە شێوەیەكی مەدەنی.
تێبينيێك بنێرە: