مامۆستایەک لەڕێگای زایەڵەوە پێشنیارێک بۆ وەزیری پەروەردە دەنێرێت
(0) /
لوقمان محەمەد، مامۆستا لە هەرێمی کوردستان داوای لە وەزیری پەروەردە کرد " بە وتەی خەڵکی سەر مێزی و بە ناو ڕاوێژکاری ناواقیعی و ئەهلی هەمیشە ئەشهەدوو لە ئیشەکە مەڕوانن، بفەرموو بە کرداری و بێ ئاگاداری پێشوەختە سەردانی قوتابخانەکانی ئاستی جیاواز، لە ناوچەی جیاواز بکە و بزانە ئەم سەرقاڵیەی کراوە و دەکرێ چەندی ڕۆتین و چاو بەستە."
لوقمان محەمەد، مامۆستا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی پێشنیارەکەیەوە بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەڕێز وەزیری پەروەردە د.ئالان حەمە سەعید وەک مامۆستایەک لە سۆنگەی خەمخۆریمەوە بۆ پەروەردەی مناڵ و گەنجی کورد، گەرچی دەیان برینی قوڵ لە جەستەی ئەو کەرتەیە و بەداخەوە لە گیانەڵادایە، تکام وایە بەڕێزتان ووردبوونەوەیەکی کرداری بکەن لە هەنگاوەکانی پڕۆژەی( بریتش ...) و بە وتەی خەڵکی سەر مێزی و بە ناو ڕاوێژکاری ناواقیعی و ئەهلی هەمیشە ئەشهەدوو لە ئیشەکە مەڕوانن، بفەرموو بە کرداری و بێ ئاگاداری پێشوەختە سەردانی قوتابخانەکانی ئاستی جیاواز، لە ناوچەی جیاواز بکە و بزانە ئەم سەرقاڵیەی کراوە و دەکرێ چەندی ڕۆتین و چاو بەستە.
وتیشی، ببوورە کە دەڵێم خۆ خەڵەتانێکی گەورە و ناوەڕۆک پوچە، ئاخر لە گشت دوونیا مەهامی پەروەردە ڕوون و دیارە کە ( پەروەردەی دروست و زانستی پێویست)ە، بەڵام ئێستا نمایشی وێنەیی و کۆپی پەیسی ڕووکەش بەنا و پلانی قوتابخانە و پلانی مامۆستا و سیمیناری زۆری شکڵی لە ناوقوتابخانەکان و ڕوو زەرد کردنی ئیدارەی قوتابخانە و خوێندنگاکانە بۆ داواکاری هاوکاری لە کەس و کاری خوێندکاران وبۆ شتهایەک کە لە مەهامی پەروەردەدا خاڵی جەوهەری نین، وەک بۆیاخکردن و شمەک کڕین و کە زۆرێک لە بەڕێوبەر و مامۆستایان بێز لەو کارەدەکەن، بە جۆرێک وای لێهاتوە لە پێناو پڕۆژەیەکی ڕوو کەشی و ڕواڵەتیدا، قوتابخانە و خوێندنگاکان ئاگایان لە پرۆسەی پەروەردە و زاست بەخشی نەماوە و دۆخی توانستی خوێندکاران و ڕوداوە نەخوازراوەکانی ساڵانەی ناو قوتابخانەکان شاهیدن. ئاخر مامۆستا و ئاستی زانستی مامۆستا خاڵی گرنگی و کرۆکە،خوێنکارێکی بونیاد پتە و تۆکمە ئامانجە سەرەکیەکەیە، بەڵام ئەوەی لە وەقیعدا دەبینین لەو ڕوەوە کارەساتە، ئێمە وەک ئەو نەخۆشەمان لێهاتوە کە پۆشاکی جوانی لەبەرکردوە، بەڵام گاگرین جەستەی پەترون پەترون کردوە و لە داهێزرانێکایە نزیکە نەتوانێ بە پێوە بوەستێ .
باسی لەوەشکرد، داوا دەکەم کارێک بکەن واز لە شکلیات و خۆ خەڵەتاندن بێنین و ڕەگ پتەوکەین نەک پەلو پۆ دارو دیواری خوێندنگە، گرنگن بەڵام گرنگتر بونیاد و پەروەردەی دروست و پڕ زانیاری خوێندکارە. هەرچی دەکرێ بە کێڵگەی تاقیکردنەوە، با پەروەردە و تەندروستی دوور بن لەو مجازەفە پشت شکێنە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: