دەستپێکردنی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ قەتەر

(0) / / ایران / زایلە زایەڵە ڕەئیسی ئێران قەتەر


Feb 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەفەرەکەی بۆ وڵاتی قەتەر دەستپێکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتولڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ (دوشەممە) لە سەفەرێکی فەرمی و لە یەکەمین سەفەری بۆ یەکێک لە وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو، بەرەوە قەتەر بەڕێکەوت.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی دیوانی ئەمیر قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری ئەم وڵاتە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەمەد، پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری ئێران دەکات.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پێش دەستپێکردنی سەفەرەکەی بۆ قەتەر ئامانج لەم سەردانەی بە پتەوکردنی پێوەندیی نێوان دوو وڵات و بەشداریی لە کۆڕبەندی وڵاتانی بەرهەمهێنەر و هەناردەکاری گاز لە جیهان ڕاگەیاند.