تۆمه‌تبارێكی داواكراو لە سلێمانی ده‌ستگیركرا
(0) /
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكی داواكراویان به‌تۆمه‌تی فێڵكردن ده‌ستگیركرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند ، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵای له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه فێڵی لێكردووه، دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه به‌پێی مادده‌ی 456 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباره‌كه ده‌رچووه‌و داواكراو بووه له‌لایه‌ن دادگاوه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات توانیان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م، م، م) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و پێشتریش به‌شێوه‌ی غیابی به‌پێی مادده‌ی 456 سزادراوه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: