دەرچوونى عێراق لەژێر بەندى حەوتى نەتەوەیەکگرتووەکان
/
عراق
/
zayeLe
زایەڵە
عێراق
بەندی حەوت
کویەت
عێراق دەرچوونى لەژێر بەندى حەوتى نەتەوەیەکگرتووەکان راگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وهزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە له ئێستادا هیچ پارەیەکی قەرەبووی کوەیتیان لانەماوە بۆیه عێراق بەتەواوی لەژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەکگرتوەکان دهرچووه.
فوئاد حوسێن، وهزیری دهرهوهى عێراق لەمیانەی بەشدارییکردنی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كه شهوى ڕابردوو بهڕێوهچوو ڕایگهیاند: "وڵاتەکەمان تەواوی قەرەبووەکانی کوەیتی داوەتەوە و بەوەش لەژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەکگرتوەکان هاتوەتە دەرەوە."
ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندبوو؛ دوایین قیستی قەرەبووکردنەوەی کوەیت کە بڕەکەی 44 ملیۆن دۆلار بووە ڕادەستی ئەو وڵاتەکراوهتهوه بهوهش كۆی قهرزهكان کۆتاییهات.
تێبينيێك بنێرە: