کۆبووەوەی ژووری بازرگانی هەمەدان لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانی + وێنە
/
اقتصادی
/
زایەڵە
سلێمانی
هەمەدان
بازرگانی
وەفدێکی بازرگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتوکاڵی پارێزگای هەمەدان لە سەفەرێکدا بۆ سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور و کۆمەڵێک لە بازرگانان و چالاکانی ئابووری ئەو پارێزگایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رۆژی چوارشەمە بەرواری 23ی شوباتی 2022ی زاینی، وەفدێکی بازرگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتوکاڵی پارێزگای هەمەدان بە سەرۆکایەتی عەلی ئەسغەر زێبەردەست سەرۆکی ژوور و بەشداری ئەندامانی سەرۆکایەتی و نوێنەران و کۆمەڵێک لە چالاکانی ئابووری و بازرگانانی هەمەدان لە میانەی گەشتێکیان بۆ پارێزگای سلێمانی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ سیروان محەمەد مەحمود سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور و کۆمەڵێک لە بازرگانان و چالاکانی ئابووری سلێمانی کۆبوونەوە.
لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سلێمانی و راوێژکاری سەرکونسوڵگەری، لە لایەن ئەندامانی وەفدی هەمەدانەوە کارەلەپێشینە و تواناکانی بەرهەمهێنان و ئابووری پارێزگای هەمەدان لە بوارە بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵ و گەشتیاریەکان خرانەڕوو و ئامادەیی خۆیانیان بۆ هاکاری لەگەڵ ژووری بازرگانی و چالاکانی بازرگانی و ئابووری پارێزگای سلێمانی دەربڕی.
لای خۆیەوە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازی لە هاتنی وەفدی بازرگانی هەمەدان کرد و ئامادەیی ئەو ژوورەی بۆ هاکاری لەگەڵ چالاکانی ئابووری هەمەدان لە تەواوی بوارەکاندا دەربڕی.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا هەردوولا لەسەر نوێکردنەوەی یادداشتی لێکگەیشتنی واژۆکراوی رابردووی ساڵی 2018 و زیادکردنی هەندێ بڕگەی نوێ لە نێویاندا بواری فێرکردنی تەکنیکی و پیشەیی و پاڵپشتی کردن لە وەبەرهێنانە هاوبەشەکان یادداشتێکی لێکگەیشتیان واژۆ کرد.
تێبينيێك بنێرە: