ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ زایەڵە: حاجیاوا دەکرێتە قەزا

(0) / / گفتگو / زایەڵە حاجیاوا سلێمانی قەزا


Feb 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند حاجیاوا دەکرێتە قەزا.
سەباح شەهید فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  پیرۆز بێت لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی (حاجیاوا) کەدواجار وەزارەتی ناوخۆ  ڕەزامەندبوونی خۆی سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی  ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد تایبەت بە قەزابوونی (حاجیاوا )، كەجێگای شانازییە ئەو سەردەمە بەندە سەرۆكی لیژنە كاتیەكەی ئەنجومەن بووم .
ناوبراو وتیشی،  هیوادارین رێکارە ئیداریەکانی بەزوویی ئەنجام بدرێت و هەنگاوێک بێت بۆ گەشەپێدان و خزمەتکردنی زیاتری ناوچەکە .
کامەران کەریم