لەڕێگای زایەڵەوە؛ پەرلەمانتارێک داواکارە فریای تونێلی پێشڕەو بکەون

(0) / / گفتگو / زایەڵە تۆنێل پێشڕەو ژاوڕێ مەلا مستەفا


Feb 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

هاوڕێ مەلا ستار ڕایگەیاند "تونێلی پێشڕەو یەکێک لەدیارییە بەنرخەکانی ھەڤاڵ مام جەلال بۆسلێمانی، بەکەشێکی تاریکدا گوزەر دەکات."

هاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەی ئاوەدان کردنەوە و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، تونێلی پێشڕەو یەکێک لەدیارییە بەنرخەکانی ھەڤاڵ مام جەلال بۆسلێمانی، بەکەشێکی تاریکدا گوزەر دەکات، بەداخەوە ئەو دیاریە جوان و بەنرخەی کەسلێمانی و شار باژێڕ پێکەوە دەبەستێتەوە ماوەیەکی زۆر بە کەشێکی تاریکدا گوزەر دەکات و لایەنە پەیوەستدارەکان نەیان توانیوە روناکی و کارەبای پێوسیتی بۆ دابین بکەن .

وتیشی، بەپێی ھەمو ستاندارتە جیھانێکان، لاینی پەیوەندیدار مامەڵەی فریا گوزاری لەگەڵ تونێلەکان ئەنجام دەدەن،بەڵام بەداخەوە ھەر لە سنوری پارێزگای سلێمانی چی تونێلی دەربەندیخان چی تونێلی پێشڕەو، لایەنە پەیوەستدارەکان کەم تەرخەمن، وە نەیان توانیوە وەکو پێویست خزمەت گوزارێکان پێشکەش بکەن،دور نیە لە ھەر ڕوداوێکی نەخوازراودا قەبارەی زیانەکان لە ھەر روداوێکی سەر شەقامەکان گەورە تر بن، وە زیان بەر تونێلەکەش بکەوێت، بۆیە پێویستە بە زوترتن کات ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێن.

کامەران کەریم