دیداری سه‌ركونسوڵی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی سلێمانی
(0) /
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی سلێمانی دیداری کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌مه به‌رواری 26 ی شوباتی 2022ی زایینی له‌گه‌ڵ لەیلی عومەر عەلی سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی سلێمانی كۆبوویه‌وه.
شوشته‌ری پیرۆزبایی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رۆكی شاره‌وانی ژن كرد و ئاماژه‌ی به ئاماده‌یی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان كرد له چه‌ندین پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌وانی سلێمانی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا و هه‌روه‌ها ئاماده‌یی سه‌رۆكانی شاره‌وانی كرماشان و سنه و شاره‌وانیه‌كانی دیكه‌ی شاره‌گه‌وره‌كانی ئێرانی بۆ هاوكاری و كاركردن له‌گه‌ڵ شاره‌وانی سلێمانی له بواره جیاوازه‌كانی به‌ڕێوبردنی شار و واژۆی گرێبه‌ستی خوشكایه‌تی راگه‌یاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ئاماژه‌ی به مامه‌ڵه و هاوكاری باشی سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ شاره‌وانی سلێمانی دا و ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاری و سودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی شاره‌وانیه‌كانی شاره‌كانی ئێران به تایبه‌ت كرماشان و سنه و واژۆی گرێبه‌ستی ده‌سته‌خوشكایه‌تی له‌گه‌ڵیان ده‌بڕی.
تێبينيێك بنێرە: