دووهەمین ڤیستیڤاڵى زانستى و کلتورى لە زانکۆى هەڵەبجە سازدەکرێت
(0) /
زانکۆی هەڵەبجە ڕیگەیاند، زانکۆى هەڵەبجە بەهەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی رۆشنبیرى و هونەرى هەڵەبجە دووهەمین ڤیستیڤاڵى زانستى و کلتورى سازدەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڤیستیڤاڵەکە رۆژى ٣٠ى ٣ى ٢٠٢٢ لە زانکۆى هەڵەبجە بە بەشداریی تەواوى بەش و کۆلێژەکانى زانکۆورێکخراو و گروپە جیاوازەکان ئەنجامدەدرێت.
ئەم ڤیستیڤاڵە چەندین چالاکى جۆراوجۆرى زانستى و کلتورى لەخۆدەگرێت و لەناو کەمپى سەرەکى زانکۆى هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
چالاکییەکان بریتین:
- کۆنسێرت
- نمایشکردنى جلوبەرگى کوردى
- نمایشى یارییە ئەلکترۆنییەکان
- پێشانگاى شێوەکارى
- پێشانگاى فۆتۆ
- پێشانگاى کتێب
- پێشانگاى خواردنە کوردەوارییەکان
- نمایشى بابەتە کلتورییە کوردەوارییەکان
هەر کۆمپانیاوگرووپ و رێکخراوێک خوازیارى بەشداریکردنە دەتوانێت پەیوەندیی بکات بە لیژنەى سەرپەرشتیارى ڤیستیڤاڵەکەوە، بەم ژمارانەى خوارەوە:-
(07501020687)، (07501594003)، (07702531741)
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: