شاندێکی ئێران سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانی کرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە شاندی ئێرانی پەروێزخان


Feb 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

مەرزی نێودەوڵەتی  پەروێزخان ڕایگەیاند، بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی زیاتر کردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئەو کێشانەی لە هەردوو دیوی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دروست دەبن، شاندێکی دەروازەو گومرگی پەروێزخان/ئێران سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شاندەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکهاتبوون لەهەریەک لە ئاغای عەزیزی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان/ئێران و ئاغای موتەلەبی بەڕێوەبەری گومرگی پەروێزخان/ئێران و نوێنەرانی پاسەوانی سنوری ئەو وڵاتە.
شاندەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان و لێپرسراوانی ژمارەیەک لەبنکەکانی نێو کۆمەڵگاکە و نوێنەری پاسەوانی سنورو نوێنەری گشتی شۆفێرانی دەروازەوە پێشوازییان لێکرا.
دواتریش لە هۆڵی کۆبونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی دەروازە کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا.
لەکۆبونەوەکەدا  لەلایەن هەریەک لە سەرپەرشتیارانی دەروازەو بەڕێوەبەرانی گومرگ و ئامادەبووانی کۆبونەوەکەوە باس لە گرنگی و بایەخی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان کرا لەڕووی جموجۆڵی بازرگانییەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا عەباس ئیسماعیل جگە لە باس کردن لەکێشەو گرفتەکان، داوایکرد کە لەدیوی ئێرانەوە ڕێز لە شۆفێرانی کورد بگیرێت و کارئاسانی پێویستیان بۆ بکرێت.
لای خۆشیەوە ئاغای عەزیزی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان/ئێران باسی لەوەکرد، کە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەڕووی گرنگی و قەبارەو جموجۆڵی بازرگانییەوە لەڕیزبەندی چوارەمی دەروازەکانی ئێراندایە.
دواتریش ئامادەبووانی تری کۆبونەوەکە سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو.
لەدەرئەنجامی کۆبونەوەکەشدا هەردوولا لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن،  کە تایبەت بوون بە ڕێکخستنەوەو زیادکردنی جموجۆڵی بازرگانی و چارەسەرکردنی کێشەکانی شۆفێران.
کامەران کەریم