کردنەوەی کەمپێکی مەشقی هاوبەشی عێراق، ئێران و تونس

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کەمپی هاوبەش ئێران عێراق تونس


Mar 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە شاری کەربەلا، کەمپێکی مەشق و راهێنان بۆ هەر سێ هەڵبژاردەی جۆدۆی عێراق و ئێران و تونس کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەمیر موسەوی ، سەرۆکی یەکێتی جۆدۆی عێراق ئاشکرایکردووە ، کەمپەکە بە مەبەستی سوود وەرگرتنی عێراقە لە ئەزموونی ئەو دوو هەڵبژاردەیە کە پاڵەوانی ئاسیاو ئەفریقیان لەو یارییە .

موسەوی ئەوەشی خستۆتە روو، لە کۆتا رۆژی کەمپەکە پاڵەوانێتییەکی دۆستانە بۆ هەر سێ هەڵبژاردەکە رێک دەخرێت .