سەرکردەیەکی بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ زایەڵە: ئەمریکا هیچ کاتێک دۆستی کەس نیە
(0) /
عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەمەریکا هیچ کات دۆستی کەس نەبووە و دۆستی کەسیش نابێت، چونکە ئەمەریکا بەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆی کاردەکات و لەسەر ئەو بنەمایەش پەیوەندیەکانی خۆی دادەڕێژێت، بچێتە هەر وڵات و ناوچەیەک بە چاویلکەی بەرژەوەندی دەڕوانێتە ئەو شوێنەبەتایبەت بەرژەوەندیە ئابوریەکان .
وتیشی، وەک ئاشکرایە و نمونەی زۆر زیندوش لەبەر دەستان ئەمەریکا لەهەر جێگە و شوێنێکدابەرژەوەندی ئابووری هەبێت هەوڵ ئەدات لەو جێگەیە جێگیر بێت تا ئەو کاتەی پێویستی بە داهاتی سەرزەوی و ژێر زەوی وڵاتەکە هەیە ، خۆی ئەکاتە دۆستێکی ڕاستەقینە وباسی سیستەمی دیموکراتیە دۆزنەکەی دەکات ، کەخۆشی باوەڕی پێی نیە و دەیکاتە چەکی دەستی بۆچەوساندنەوەوی میللەت و دەستەبەر کردنی بەرژەوەندیەکانی خۆی هەرکاتێکیش ئیشی بە وڵات و جێگەیەک نەما گوێ نادات ئەمە بەناودۆستی بوە لەبەر بەرژەوەندی خۆی وازی لێ دێنێ.
ڕونیشیکردەوە، بۆیە هەروڵاتێک پشتی بە ئەمەریکا بەستوە و دڵی بە دوستایەتی ئەو وڵاتە خۆش بووە لەکۆتایدا پەشیمان بووەتەوە و ئەمەریکا پشتی لێکردووە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: