پرۆفسیۆرێک بۆزایەڵە: پێکهاتەی ئێزدی لەبەردەم مەترسی لەناوچووندان

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئێزدی شەنگال


Mar 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

پرۆفسیۆر شێرکۆ حمە ئەمین  مامۆستای زانکۆ هۆشداریی لەوە دەدات کە پێکهاتەی ئێزدی لەبەردەم مەترسی لەناوچووندان.

پرۆفسیۆر شێرکۆ  حمە ئەمین  مامۆستای زانکۆ بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  چەند ڕۆژی ڕابوردوو، هاوڕێ لەگەڵ وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەردانی(شەنگال)مانکرد و لە نزیکەوە بەشێکی سەرزەمینی ئێزدیانمان تەیکرد، بەداخەوەبەشێکیان لە خاکی خۆیاندا ئاوارەن و لەژێرچادردان. ئەوان ئێستا دوای کاولکاری داعش خەریکی هەستانەوە و بنیادنانەوە وئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەیانن، بەڵام پیلانی ناوخۆیی و ناوچەیی و بێدەنگی جیهان لێناگەڕێن و کاردەکەن بۆئەوەی وێرانەخاک بەردەوامبێت و لە بری ئاوازی بەردەوامی ژیان ترس و مەرگ میوانیانبێت ولەگەڵیانبێت.

وتیشی، ئێزدییەکان لە مێژودا ۷٤حەفتاوچوار فەرمانیان لەسەرجێبەجێکراوە، هەر کەس هاتوە بەهانەیەکی بۆ پەلاماردانیان دۆزیوەتەوە، هەر میر و پاشاو والی و تاریکییەک هاتبێت ئەمان پشکیان لە وێرانکاریدا بەرکەوتوە.بەم شێوەیە هەموو بستێک و شوێنێکی شەنگال چیرۆکی خۆی هەیە و هەریەکە و چیرۆکی خۆی وخێزان و نزیکەکانی دەگێڕێتەوە، بەڵام زامی چیرۆکی فەرمانی ۲٠۱٤ لەسەر دەستی داعش و بەتەنیا جێهشتنیان لەلایەن ئەو هێزە کوردییانەی لە شەنگال بوون  و بەبەرچاوی جیهانەوە بێ بەرگری شارەکەیان جێهێشتوە و ئێزدییەکانیان لەبەردەم ئەوپەڕی دڕندەیی داعشدابەجێهێشتوە، ئەمە زامێکی قوڵی لە نەست و یادەواریاندا تا ئەندازەی ڕقبونەوە دروستکردوە. وەک خۆیان لەکاتی دانیشتمان لەگەڵ ئەنجومەنی عەشایری ئێزدیان وتیان: "۱۲دوازدە هەزار پێشمەرگەی پارتی بەرگرییان نەکرد، بەڵام ۱۲ دوازدە گەریلا هاتن و بەرگرییانکرد و ئێمەیان پاراست و ئێمە لەیەک دڵۆپەخوێنی خۆمان خۆشنابین و ئیدی ئێمە مادام هەر تەنیایین خۆمان خۆمان بەڕێوەدەبەین .

ڕونیشیکردەوە، ئێستا شەنگال و خانەسور و سنونێ و ناوچەکانی تر خەریکی سەرلەنوێ بنیادنانەوە ودەستپێکردنەوەی ژیانن، بەڵام کێشە و گرفتی زۆریان هەیە و لە نێوان هەرێم و بەغدا بونەتە قوربانی و ئەوەی خۆشیان بونیادیدەنێنەوە تورکیا بەدرۆنەکانی کاولیدەکاتەوە، واتە تورکیا خراپتر لە داعش لێیدەدات، وەک دایکی شەهید مەروان وتی: "ئەگەر بێدەنگی ئەمەریکا و عێراق و هەرێم نەبێت تورکیا چۆن دەتوانێت وابکات".

ئێزدییەکان بەهێواشی و لە پەنهانیدا لەبەردەم توانەوەدان چونکە:

۱_ شەنگال پێش ساڵی ۲٠۱٤، نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەسی تێدابوە ئێستا هەر ۱٠٠ هەزارێک لەوێن، ئەوانیش لە ژیانێکی سەختی کەمی خزمەتگوزاری و شوێنی ژیان و خوێندنگا و

۲_ بەشێکی زۆری ئێزدییەکان لە کەمپەکاندان و ڕێگری لەگەڕانەوەیان دەکرێت و ژماریەکیشیان (وەک حاڵەت خۆیانکوشتوە.)

۳_ بەشێکی زۆریان نزیکەی ۲٠٠ هەزاریان بەنیازن یان بۆ وڵاتانی ئەوروپا سەریانهەڵگرتوە.

٤_تایبەت بەگەڕاندنەوەی تەواوی ئێزدییەکان و سەرلەنوێ بنیادنانەوەو تەرخانکردنی بودجە بۆ ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدان بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی بەغدا و  هەرێمە ئەم کارەبکەن.

٥_ کاتی خۆشی بەعس بەپلان بەشێکی زۆری کانییەکانی سەرچیای شەنگالی بەهۆی ئەوەی قیری تێکردون وشککردوە، کە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی شەنگالن.شەنگال قەزایەکی تەنیاپێشترلەبەردەم دڕندەیی داعش و ئێستاش لەبەردەم درۆنەکانی تورکیادابۆیە لەهەموو کات زیاتر پێویستیان بە دەستی ئاوەدانی و خەمخۆرییە ئەمەش ئەرکی ڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقە، نەکردنی و  ڕێگری دروستکردن لەگەڕانەوەی خەڵکەکەی وئاوەدانکردنەوەی  مانا و مەغزای تری هەیە .

کامەران کەریم