ڕەوتی سەدر: هاوپەیمانێتیمان لەگەڵ پارتی واتای سەرپێچی کردنی بڕیارەکانی دادگا نیە

(0) / / عراق / زایەڵە سەڵاح عوبەیدی دادگای فیدراڵی ڕەوتی سەدر


Mar 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەڵاح عوبەیدی وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ڕایگەیاند"وەکو کوتلەی سەدری چاودێری بڕیارەکانی دادگا دەکەین، هەوڵدەدەین بەشێوەیەکی بێ لایەنانە جێبەجێ بکرێت، بڕیار دەرچوو، دەبێت جێبەجێ بکرێت، چونکە بڕیاری دادگا لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە."

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەڵاح عوبەیدی وتەبێژی ڕەوتی سەدر، بە دەنگی ئەمەریکای وت:"هاوپەیمانی ئێستامان لەگەڵ پارتی دیموکرات ڕێزلێگیراوە لەلایەن هەردوولاوە، بەڵام ئەمە واتای سەرپێچی کردنی بڕیاری دادگا نیە، دەبێت ڕێز لە بڕیارەکانی دادگا بگرین، ئێمە نێوانمان لەگەڵ پارتی زۆر باشە."

ئەمە لە کاتێک دایە؛ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، دژی نادەستوری بوونی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم، کێشەی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانی قوڵترکردەوە، لە پاڵ کێشەی یاسایی و ئابووری دا، ڕەنگە ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە هاوکێشە سیاسیەکاندا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر بڕیارەکە، داوای هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی دادگای فیدراڵی و سەرلەنوێ پێکهێنانەوەی کرد.

چاوەڕوان دەکرێت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق نەک تەنها نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵۆزبکات، بەڵکو گۆڕانکاری لە هاوپەیمانێتی و هاوکێشە سیاسیەکانیش دروست بکات، بەو پێیەی لایەنە هاوپەیمانەکانیش هاوڕانین لەسەر بڕیارەکە.

کراتی کوردستان لەگەڵ ڕەوتی سەدر و سونەکان هاوپەیمانێتی هەیە، لە کاتێکدا پارتی بەتوندی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دژی نەوت و غازی هەرێم ڕەتدەکاتەوە، بەڵام ڕەوتی سەدر پاڵپشتی بڕیارەکانی دادگا دەکات.

ڕاجیاوازی پارتی دیموکرات و ڕەوتی سەدر لەسەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق دژی نەوت و غازی هەرێم لەکاتێکدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەریەک لە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەری سەرکردەکانی عەرەبی سونەش لەلایەن تورکیاوە بانگهێشتی ئەو وڵاتە کران.