ژمارەیەک رۆژنامەنووس و رێکخراوی فەڕەنسی و ئەڵمانی سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد
/
کردستان
/
زایەڵە
ئەنفال
مۆنۆمێنت
یئەڵمانت
فەڕەنسی
ژمارەیەک رۆژنامەنووس و رێکخراوی فەڕەنسی و ئەڵمانی سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، شاندێکی ئەورووپی سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالی کرد و تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفایان لەسەر لۆگۆی مۆنۆمێنت دانا.
دواتر لە کۆبونەوەیەکدا (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ کورتەیەکی لەسەر قەزای چەمچەماڵ و قوربانیدانی سنورەکە خستەڕوو دواشیکرد وەفدەکە هاوکاربن بۆ گەیاندنی داواکارییەکانی سنورەکە و کارکردن لەسەر پرسی جینۆسایدی کورد، لەبەشێکی تری گفتوگۆکەدا کە نوسەر و چالاکان و نوێنەری ژمارەیەک ڕێکخراوی بواری جنۆساید ئامادەی بوون قائیمقامی چەمچەماڵ پێداویستی ئاوی خواردنەوەی سنورەکەی خستە بەردەستی شاندەکە و داوایکرد لە ڕێگای ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە کاری بۆبکرێت.
شاندەکە ھەریەک لە بەڕێزان:
Mylène sauloy ڕۆژنامەنوس
Arte channel ـ tv میدیای فەرەنسی
Andrea Kocsodi ئەندامی فیدراسیۆنی داکۆکیکاری کرێکاران
JohnHunt ڕۆژنامەنوس
John mGowam ئەندامی ڕیکخراویی یەکگرتووی داکۆکیکاری مافی کرێکاران
Steve sweenly ڕۆژنامەنوس
دەشتی محمود وەرگێڕو ئەندامی ڕێکخراو،
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: