1 / 2
2 / 2

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە جە پزیشک ئێران


Mar 05, 2022

قەبارەی فۆنت:
تیمێکی پسپۆریی پزیشکی ئێرانی بانگھێشـتی ھەڵەبـجە کرا بە مەبەستی پشکنینی سەرجەم بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران تیمێکی پسپۆریی پزیشکی ئێرانی بانگھێشـتی ھەڵەبـجە دەکرێت،بە مەبەستی پشکنینی سەرجەم بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی.
ئاماژەی بەوەش دا؛ لە دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی ھەڵەبـجە لە بەرواری  « ٢٠٢٢/٣/٣ » پێشوازیمان کرد لە  بەڕێز (حاجی ئەسەدی)  نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بە مەبەستی بانگھێشـتی تیمێکی پسپۆریی پزیشکی ئێرانی لە نەخۆشیەکانی [سنگ، چاو، ڕێـڕەوی ھەناسە] بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی کە بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یەک لە ساڵیادی کیمیابارانی ھەڵەبـجە بانگھێشـتی ھەڵەبـجە دەکرێن.
ڕاشیگەیاند: ئەمەش بە ھەماھەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران جێ بەجێ دەکرێن  وە جێگەی باسە وەک پار ساڵ پزیشکی پسپۆر لە نەخۆشیەکانی چاو بەڕێز { د. نادری }  پزیشکی پسپۆر لە نەخۆشیەکانی سیی و ڕێڕەوی ھەناسە بەڕێز { د.قانعی}  
ڕاشیگەیاند: لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی پشکنینی سەرجەم بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە کوردستان ئەوانەی ھەڵگری ناسنامەی ( بەرکەوتەن بە چەکی کیمیایی ) لە کۆتاییدا دووپاتی دەکەینەوە خزمەتی بەرکەوتووان بە ئەرکی خۆمان دەزانین وە ھەروەھا ھاوکاریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرز دەنرخێنین.
کامەران کەریم