سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لەچەمچەماڵ کرایەوە

(0) / / اجتماعی / zayeLe زایەڵە چەمچەمال گورچیلەی دەستکرد


Mar 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

بە شێوەیێکی فەرمی سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لە چەمچەماڵ کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د فەرهاد محمد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا  ڕایگەیاند، هەرچەندە ماوەی حەوت مانگە سەنتەرەکە بەڕوی نەخۆشانی گورچیلەدا لەچەمچەماڵ کراوەتەوە و خزمەتی نەخۆشانی تێدادەکرێت ،بەڵام لەکاتی خۆیدا بەهۆی ڕەوشی کۆرۆناوە نەتوانرا بەفەرمی کردنەوەکەی ڕابگەیەنرێت ووتیشی، لەو ماوەیەشدا توانراوە مانگانە (١٣٠ بۆ ١٥٠) نەخۆش بەردەوام (٩٥٠) جار ششتنەوەی گورچیلەیان بۆبکرێت.

لەبارەی  ڕەوشی تەندروستی کۆرۆنا  ئەوەی خستەروو، کە لەئێستادا کۆرۆنا لەلاوازیدایە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا تەنها نەخۆشێک داخل کراوە .

ڕاشیگەیاند، ئەگەر دۆخەکە وابمێنێتەوە ڕەنگە نەخۆشخانەی تایبەت بەکۆرۆنا پێویست نەبێت و دابخرێت دوای پرس و ڕاوێژ و بڕیاری بەرپرسانی تەندروستی تا ئەوکاتە ناچار ئەبین سەنتەری کۆرۆنا  بمێنێتەوە و چاوەروان ئەبین.

کامەران کەریم