پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتباری دزینی كەل و پەل و بۆری ئاوی كشتوكاڵی دەستگیركران
(0) /
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێنی سەربەبەشی پۆلیسی پێنجوێن سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەستابوون بەدزینی كەل و پەل و بۆری ئاوی كشتوكاڵی .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوەی ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لەبنكەی پۆلیسی پێنجوێن تۆماركرد كەوا كەل و پەل و بۆری ئاوی كشتوكاڵییان لێدزراوە ، پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر تۆمەتباران توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێك و ژمارەیەكی زۆر بۆری كشتوكاڵی كە بەتۆمەتباران بووە .
لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار (ب ، ر ، ف تەمەن 23 ساڵ ) ، ( ف ، ج ، ع تەمەن 24 ساڵ ) ، ( ش ، أ ، ع تەمەن 22 ساڵ ) كە پێشینەی تاوانی دزییان هەیە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: