هەڵبژاردنەوەی "محەمەدی حاجی مەحمود" بە سکرتێری پارتی سۆسیالست

(0) / / کردستان / زایەڵە سۆسیالیست محەمەدی حاجی مەحمود


Mar 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

کۆنگرەی پارتی سۆسیالست جارێکی دیکە محەمەدی حاجی مەحمودی وەک سکرتێری ئەو پارتە هەڵبژاردەوە.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، حه‌وته‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا.

لەم کۆنگرەیەدا ناوی حزبه‌كه‌ بۆ "پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان" گۆدڕا.

هاوکات بڕیار له‌سه‌ر گۆڕینی لۆگۆ و دروشمه‌كانی ئه‌و حزبەش‌ درا.

کۆنگرەی سۆسیالست دوای کشانەوەی رکابەرەکانی، عەبدوڵا مەحمودی برای محەمەدی حاجی مەحمودی وەک جێگری سکرتێری پارتی سۆسیالست هەڵبژارد.

له‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌می پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ٣٩ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزب و ١١ ئەندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش بۆ مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ هه‌ڵبژێردران.