ئەمریکا کاروانێکی دیکەی سەربازیی لە سووریاوە گواستەوە باکووری عێراق

(0) / / سوریه / زایەڵە سووریا عێراق ئەمریکا حەسەکە


Mar 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

هێزەکانی ئەمریکا کەلوپەلی سەربازیی خۆیان بە کاروانێک از دەورووبەری حەسەکە لە سووریا گواستەوە بۆ باکووری عێراق.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا ڕایگەیاند؛ هێزەکانی ئەمریکا کاروانێک کە 42 ئۆتۆمبێلی سەربازیی و بڕێکی زۆر کەلوپەلی سەربازیی لەخۆ گرتبوو، لە حەسەکەوە گواستەوە بۆ باکووری عێراق .

کاروانەکە بە ڕێڕەوی سنووریی ئەلوەلید گواستراوەتەوە.

پێشتریش هێزەکانی ئەمریکا چەندین کاروانی سەربازییان لە سووریاوە گواستبووەوە عێراق.

هاوکات ئاژانسی فەرمی سووریا چەند ڕاپۆرتی لەسەر گواستنەوەی نەوتی ئەو وڵاتەی بۆ عێراق لە لایەن ئەمریکاوە بڵاوکردۆتەوە.