بەتۆمەتی برینداركردنی براكەی تۆمەتبارێك دەستگیركرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە پۆلیس سلێمانی تۆمەتبار


Mar 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەچەكی جۆری دەمانچە هێرشیكردبووە سەر براكەی و تەقەی لێكردبوو .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیێندراوی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە؛ دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی کوردسات ئاگاداركرایەوە لەبونی ڕوداوێكی تەقەكردن، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دوای لێكۆڵینەوە زانرا كە تۆمەتبارێك بەچەكی جۆری دەمانچە تەقەی لەبراكەی كردووەو برینداری كردووەو دواتر هەڵاتووە.

پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای ئاشكرابوونی شوێنی تۆمەتبار، توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات دا تۆمەتبارەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.

لەئێستادا تۆمەتبار (ن ، ع ، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەکانی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا، هەروەھا بەتۆمەتی هەڕەشكردن و ئازاردانی دایكی و خوشكێكی و زاوایەكی  سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.

کامەران کەریم