سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی لە حەمەی حاجی مەحمود دەکات

(0) / / کردستان / محەممەد حاجی مەحمود زایەڵە نەسروڵڵا ڕەشنودی


Mar 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە بۆنەی بەڕێوەچوونی حەوتەمین کۆنگرەی پارتی سۆسیاڵ دیمۆکراتی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئەم پارتە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حەمەی حاجی مەحمود کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەقی پەیامەکەی نەسروڵڵا ڕەشنودی بەم شێوازەیە:

بەڕێز محەممەد حاجی مەحمود

سەرۆکی پارتی سۆسیاڵ دیمۆکراتی کوردستان – عێراق

لە گەڵ سڵاو و ڕێز

بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی حەوتەمی پارتی سۆسیاڵ دیمۆکراتی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سەرۆکی ئەم پارتە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی  بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەم.

 

سەرکەوتنی بەردەوامی بەڕێزتان و تەواوی ئەندامانی پارتی سۆسیاڵ دیمۆکرات لە خودای گەورە داواکارم.

هیوادارم بە سەرۆکایەتی بەڕێزتان گەشەی زیاتری پەیوەندیی باشی پارتی سۆسیاڵ دیمۆکراتی کوردستان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاجیاکان ببینین.

نەسروڵڵا ڕەشنودی

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران – هەولێر