تاران: بە وەڵامێکی گونجاو لەلایەن واشنتۆنەوە ڕێککەوتن دەکرێت

(0) / / ایران / زایەڵە تاران ڤیەننا ئەتۆمی


Mar 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەر چەشنە ڕێککەوتنێک لە ڤیەننای بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ پابەندییەکانی لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام ناوبرد و جەختی کرد چاوەڕێ وەڵامی واشنتۆنن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی باسی لە دوایین گۆڕانکارییەکان هاوپێوەند بە دانوستانی ئەتۆمی ڤیەننا کرد.
خەتیب زادە وتی: خاڵە ناکۆکەکان لە دانوستانەکانی ڤیەننا لە قامکەکانی دەست کەمترن ئەگەر بابەتێکی نوێ نەهێننە گۆڕێ. هەموو شتێ چاوەڕێ وەڵامی ویلایەتە یەکگرتووەکانە. ئەگەر ڕوانگەیەکی لۆژیکی هەبێت و تێبینییەکانی 1+4 و ئێران لە بەرچاو بگیرێت و وەڵامێکی گونجاو لەلایەن واشنتۆنەوە هەبێت، لە کەمترین کاتدا ڕێککەوتن دەکرێت.
ڕاشیگەیاند؛ هیچ وادەیێک وەکوو ئۆلتیماتۆم لای ئێران قبووڵکراو نییە. بنەما ڕێککەوتنێکی باشە کە بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێرانی تێیدا ڕەچاوکرابێت.