بەهۆی سێ ڕوداوی هاتووچۆ هەشت کەس بریندار بوون

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هاتوچۆ


Mar 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی سێ ڕوداوی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەسنوری ئیدارەی گەرمیان هەشت کەس بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند،  ئەمڕۆ لە ڕێگای نێوان ڕزگاری -کفری نزیک (گوندی وەلی هێر ) ڕوداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (تۆیۆتا کرۆلا و هۆندای تۆکسۆن) ڕویدا و دوو کەس بریندار بوون .

 پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (جێب و نیسان ناڤارا) پێکیانداد و چوار کەس بریندار بون، ڕوداوەکە لەنزیک نەخۆشخانەی قەڵا ڕویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری جێب دوو ئافرەت و منداڵێک تێیدا برینداربون و ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا شۆفێرەکەی بەسوکی برینداربو.

هاوکات ڕوداوێکی تری پێکداندان لە نێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆری( توێتا هایلۆکس و کیا فۆرتی )لە فلکەی پەنجا ماڵاکەی قەزای کەلار ڕویداوە، ڕوداوەکە بەهۆی لێدانی ئیشارەت بوە، بەهۆیەوە شۆفێری کیاکە و سەرنشینێکی توێتاکە برینداربو.

سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردوە.

کامەران کەریم