ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: داوامان کردووە لێخۆشبوون بکرێت لە سەرجەم سزاکانی نەبستنی پێوەری ئاو لە چەمچەماڵ

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو چەمچەماڵ سلێمانی ئیسماعیل عەلی


Mar 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: داوامان کردووە لێخۆشبوون بکرێت لە سەرجەم سزاکانی نەبستنی پێوەری ئاو لە چەمچەماڵ.

ئیسماعیل عەلی  ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاو سکرتێری ئەنجومەن لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی ودارایی وکارگێری لیژنەی پەیوەندیەکانی ئەنجومەن بەمیوانداری  قائیمقامی چەمچەماڵ وبەرێوەبەری ناحیەکانی شۆرش وتەکیەی کاکەمەندو بەرێوەبەری ئاوی دەوروبەرو ئاوی چەمچەماڵ وهۆبەی داهات و نوێنەری کۆمپانیای گرنگ کۆبوینەوە، دوای راوێژێکی زۆر لەسەرنەبوونی ئاوی خواردنەوەی پێویست لەقەزای چەمچەماڵ بەتەواوی ناوچەکانیەوە نەبەستنی پێوەری ئاو بەهۆی کەمی ئاوو خراپی کوالیتی پێوەرەکان غرامەیەکی زۆربەهاووڵاتیانی  سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی  گەرمیان و ڕاپەڕین هاتۆتەوە داوامان کرد غرامەکردنی هاووڵاتیان لابرێت لەبەرواری 9-2_2021  وەکو پێشوتر مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت تاوەکو بەستنی پێوەر .

وتیشی، داواکرا قەزای چەمچەماڵ بەتایبەت مامەڵەی لەگەڵ بکرێت چونکە دۆخی بێ ئاوی قەزاکە جیاوازیەکی  زۆری هەیە لەگەڵ ناوچەکانی تر وەداواکارین کاری جدی  بکرێت بۆ ئە مەبەستە

لەکۆبونەوەکەداجەخت کردنەوەمان لە وەزارەتی شارەوانی بۆجێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە—چەمچەماڵ کەتاکەچارەسەرە بەپێی ئەودەرخستەیەی خۆیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردوە داواکارین بچێتە بواری جێبە جێکردنەوە .

ڕونیشیکردەوە، داوامان کرد تارۆژی بەستنی پێوەر قەرزەکانیان بۆ بکرێت  بەرووبەر بەدیاریکردنی ماوەیەک کەپێشنیاردەکەین درێژ بکرێتەوە بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ مەبەست لێخۆشبوون بکرێت لەسەرجەم سزاکانی (تێکرا)نەبەستنی پێوەری ئاو تایبەت لەسنوری قەزای چەمچەماڵ بۆئەم مەبەستە داواکارین وەزارەتی  شارەوانی  پێداچونەوەیەکی جدی بکات ڕاو پێشنیارەکانی  ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  لەبەرچاوبگرێت دۆخی بێ ئاوی قەزای چەمچەماڵ وەکوپرسێکی گرینگ ببینێت لەجیاتی  غرامەکردنی هاووڵاتیانی کاربۆچارەسەرکردنی داواکاریەکانیان بکات

کامەران کەریم