وردەکاریی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌تی ئێران له كه‌ركوك بە بەشداریی 50 كۆمپانیا
/
اقتصادی
/
zayeLe
زایەڵە
مەهدی شوشتەری
کەرکوک
پێشانگا
بازرگانی
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌تی ئێران له كه‌ركوك زانیاری دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ڕۆژی دووشه‌مه 07 ی ئازاری 2022ی زایینی له بینای سه‌ركونسوڵگه‌ری له پرێس کۆنفڕانسێکدا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی راگه‌یاندنه‌كان و كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌ت و پسپۆڕی كۆماری ئیسلامی ئێران له كه‌ركوك كرد كه بڕیاره له به‌رواری 8 تاكو 12ی ئازار له شوێنی سوق المركزی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت.
ناوبراو له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاند كه زیاتر له 50 كۆمپانیای به‌توانای ئێرانی له چوارچێوه‌ی 10 گروپی كاڵای جیاوازدا كاڵاكانیان له‌م پێشانگایه‌دا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
شوشته‌ری رایگه‌یاند كه مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه له كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌مه 9ی ئازار به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی پارێزگای كه‌ركوك، به‌شێك له چالاكانی ئابووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین میوان له به‌غداوه بكرێته‌وه.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له له درێژه‌ی كۆنفرانسه هه‌واڵیه‌كه‌یدا وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێرانی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانیه‌كانی نێوان ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستانی دایه‌وه. شوشته‌ری به ئاماژه‌دان به سیاسه‌تی حكومه‌تی سیازده‌یه‌می كۆماری ئیسلامی ئێران كه په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ خسته‌وه‌ته پێشینه‌ی كاره‌كانیه‌وه، رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵات به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چن و به ره‌چاوكردنی دروست كردنی په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ و دوولایه‌نه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات، باسی له زۆربوونی هه‌نارده‌ی عێراق بۆ ئێران و هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق كرد له ماوه‌ی ساڵی ئێستای كۆچی هه‌تاوی دا.
تێبينيێك بنێرە: