لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیركران
(0) /
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر دوو تۆمەتباریان بەتاوانی دزیكردن دەستگیركرد.
بەپیی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركرد كە دزیلێكراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت كە تۆمەتبار شاگرد بووە لای سكاڵاكارو بەهاوكاری تۆمەتبارێكی تر بڕی 10 هەزار دۆلاری لەسكاڵاكار بردووەو بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵاتووە.
پۆلیسی سلێمانی لەلێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی بەردەوام بوو تا ئەو كاتەی دەركەوت كە تۆمەتباران لەدەرەوەی وڵاتەوە گەڕاونەتەوە شاری هەولێر، سەرەنجام لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر(جێگای دەستخۆشی وسوپاس و پێزانینە كە هەمیشە هاوكاری هێزەكانمانن ) توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگرن بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە .
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ژ ، ه ، م - خ ، أ ، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوان و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: