سەرۆک کۆماری ئێران: لە ڤیەننا پاشەکشە لە هێڵە سوورەکان ناکەین

(0) / / ایران / زایەڵە ڕەئیسی ئەتۆمی ڤیەننا


Mar 08, 2022

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وڵاتەکەی هەوڵی پەیوەندی لە گەڵ سەرجەم وڵاتان دەدات، بەڵام لە دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاشەکشە لە هێڵە سوورەکانی ناکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند؛ پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ئەولەوییەتی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە.
ڕەئیسی بە ئاماژە بە دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ ناسراو بە بەرجام، وتی: لە هەنگاوی یەکەمدا سیاسەتی بێ کاریگەرکردنی گەمارۆکانمان پەیرەو کرد و لە هەنگاوی دووەمدا بە دانوستان و ڕەچاوکردنی پێگە و بەرژەوەندییەکانی ئێران هەوڵی نەمانی گەمارۆکان دەدەین.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: لە دانوستانەکانی ڤیەننا بە گوێرەی بنەما و چوارچێوەی دیاریکراوی ڕێبەری باڵای شۆڕسی ئیسلامی هەنگاومان ناوە و لە هیچ هێڵێکی سووری خۆمان پاشەکشەمان نەکردووە و نایکەین.