سوپای پاسدارانی ئێران بۆ جاری دووهەم مانگێکی دەستکردی سەربازیی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

(0) / / ایران / زایەڵە خولگەی زەوی موشەک سوپای پاسداران


Mar 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ جاری دووەم بە سەرکەوتوویی مانگێکی دەستکردی بە ناوی " نور-٢ " ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مانگە دەستکردەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دووری ٥٠٠ کیلۆمەتر لە زەوی جێگیر کرا.

ئەم مانگە دەستکردە سەربازییەی سوپای پاسداران بە مووشەکێک بە خێرایی ۷/۶ کیۆمەتر لە چرکەیەکدا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا و پاش ٤٨٠ چرکە توانی بگاتە خولگەی زەوی.

پێشتریش و لە نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ مانگێکی دەستکردی دیکەی سوپای پاسداران ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا و بەردەوام زانیاری ڕەوانەی زەوی دەکات.