کارگوزارێکی پاککەرەوە لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەست دا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هاتوچۆ پاککەرەوە


Mar 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

کارگوزارێکی پاککەرەوە لەکاتی کارکردندا بەهۆی ڕوداوی شێلانەوە لەنزیک بازاڕی کەلار گیانی لەدەست دا .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆلەنزیک بازاڕی کەلار لەگەڕەکی بنگرد لەڕوداوێکی هاتوچۆی جۆری شێلان کارگوزارێکی پاککەرەوەی کۆمپانیای گاردین دەبێتە ژێر ئەوئۆتۆمبێلەوە کە خۆڵ و خاشاکی پێهەڵدەگرن بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.

ئەوکەسەی گیانی لەدەس داوە بەڕەگەز عەرەبە و لەدایک بوی ساڵی (1970)ە، دانیشتوی گەڕەکی ئازادی قەزای کەلارە.

شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ ڕاگیراوە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە.

کامەران کەریم