یاساناسێک: ٢٠٢١ لە پێنجوێن ٨٤% پرۆسەی هاوسەرگیری سەرکەوتوبووە

(0) / / اجتماعی / زەواج هاوسەرگیریی زایەڵە


Mar 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

یاساناسێک ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢١ لەقەزای پێنجوێن ٨٤% پرۆسەی هاوسەرگیری سەرکەوتوبووە .

عادل عومەر یاساناس لەقەزای پێنجوێن بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەپێی ئامارێکی نافەرمی پرۆسەی هاوسەرگیری وجیابونەوە لەقەزای پێنجوێن بۆساڵی 2021 بەم شێوەیە بوو ،(482)چوارسەدوهەشتاودوو حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە.(78)حەفتاوهەشت حاڵەتی جیابوونەوە ڕوویداوە.

وتیشی، واتە 84٪ پرۆسەی هاوسەرگیری لەقەزای پێنجوێن بۆساڵی 2021 سەرکەوتووبووە وە16٪ هاوسەرگیری بەجیابونەوە کۆتایی پێهاتووە.

ڕونیشیکردەوە ، بۆ هەرڕۆژێک لەقەزای پێنجوێن 1,3هاوسەرگیری ئەنجامدراوە.وەبۆهەر ڕۆژێک 21,. حاڵەتی جیابوونەوە ڕوویداوە.

کامەران کەریم