48 كاندید هەن؛ ئەمڕۆ دوارۆژی خۆكاندیدكردنی سەرۆك كۆماری عێراقە

(0) / / عراق / zayeLe زایەڵە شاخەوان عەبدوڵڵا عێراق


Mar 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ چوارشەممە دواڕۆژی خۆكاندیدكردنە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، تائێستاش 48 كەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ کەناڵی رووداو رایگەیاند: 48 كەس خۆیان بۆ سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردووە، لەوەش  25 كاندید یەكەمین خولی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار خۆیان كاندید كردووە، خولی دووەمیش هەشت كاندیدن و خولی سێیەم تا ئێستاش 15 كاندیدن.

دادگای فیدراڵی عێراق رۆژی یەكشەممەی رابردوو رایگەیاند، كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ دووەمجار بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقەوە نادەستورییە و دەبێت پەرلەمانتاران ئەو بڕیارە بدەن.