مەڵبەندی تەندروستی تەکیەی جەباری  لە چەمچەماڵ نۆژەن دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە چەمچەماڵ شەهید وریا مەڵبەندی تەندروستی تەکیەی جەباری


Mar 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

دوای داواکاری قائیمقامی چەمچەماڵ بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەو فراوانکردنی مەڵبەندی تەندروستی (شەهید وریا ) لە ناحیەی تەکیەی جەباری، بڕیارەلە سبەینێوە دەست بەکارکردن لەو مەڵبەندە بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند ،  ئەمڕۆ ٨/ ٣/ ٢٠٢٢ لەدیوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیەی جەباری و نوێنەری کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم و نوێنەری تەندروستی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید وریا کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی دەستپێکردنی کارەکان بوو لەو پرۆژەیە کە بە گوژمەی ٤٦ ملیۆن دینار مەڵبەندەکە فراوان دەکرێت و نۆژەن دەکرێتەوە  و پێداویستیەکانی بۆ دابیندەکرێت ، بڕیاریشدرا لە سبەینێوە دەست بەکارکردن بکرێت.

جێی باسە کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم/ دانەغاز لەماوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زۆرترین هاوکاری کەرتی تەندرستیان کردووەبە دابینکردنی پێداویستیەکانی ئامێر و کەلوپەلی پزیشکی بۆ نەخۆشانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لەقەزای چەمچەماڵ.

کامەران کەریم