فیلمی "کۆچەری بچکۆل" لە فیستیڤاڵی فیلمی کوردی "لۆس ئانجلێس"ی ئەمەریکا نمایشکرا

(0) / / فرهنگی / zayeLe بچکۆل کۆچەر فیلمی کوردی


Mar 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی" لە فیستیڤاڵی فیلمی کوردی "لۆس ئانجلێس" لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازیی لێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فیلمی سینەمایی کوردیی "کۆچەری بچکۆل" The Little Refugee لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەتین قوبادی"، لە بەرهەمهێنانی "محەمەد ئەحمەدی" و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە فیستیڤاڵی فیلمی کوردی "لۆس ئانجلێس" Los Angeles لە سینەما "ڕۆکسە" Roxie لە شاری لۆس ئانجلێسی ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانی ئامادەبوو لەم ڕووداوە سینەماییە و هۆگرانی هونەریی سینەماوە پێشوازیی لێکرا.

فیستیڤاڵی فیلمی کوردی "لۆس ئانجلێس" LAKFF کە بە بەرپرسیاریی خاتوو "مریەم دیپدێرە" Meryem Dipdere دەرهێنەر، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن و مامۆستای زانکۆ و بە مەبەستی پردیی پەیوەندیی لە نێوان سینەمای کورد و سینەماکارانی ئەمەریکا دامەزراوە؛ لەم خولەدا بە هاوکاریی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "نۆمێد" Nomad و فێستیڤاڵی فیلمی "گەڕان" Traveling، فیلمە بەرچاوە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و هەروەها وڵاتانی جیهان کۆکردەوە و ئەوانی پێشکەش بە بینەرانی خۆی کرد و بڕیاروایە لە هەر مانگێکدا ئەم بەرهەمانە و فیلمە نوێیە سینەماییە لە ویلایەتە جۆراوجۆرەکانی ئەمەریکا نمایش دەکات.   

لە فیلمی سینەمایی "کۆچەری بچکۆل"دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورکیا لەوانە: "فەڕشید گەوێڵی"، "نادر فەلاح"، "پەریا وەزیری"، "عەزیز چابکورت"، "سوات ئوستا" و "محەمەد رەزا عەقدایی" لە تەنیشت دوو ئەکتەریی منداڵ "یۆسف مەحموود عەبدوالقادر" و "محەمەد مەحموود عەبدوالقادر" ڕۆڵیان بینیوە.

"کۆچەری بچکۆل" دووهەمین بەرهەمی بڵندی "بەتین قوبادی"، لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "دەرهێنەرە نوێیەکان" لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" São Paulo لە وڵاتی بڕازیل و لە درێژەدا لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" MKFF و هەروەها لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی" لە هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" Duhok لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا.